بەکارهێنانی لینکە نوێیەکانی Sci-Hub لە ساڵی ٢٠٢٤ و چەند زانیاریەک لەسەر سایتەکە
بەکارهێنانی لینکە نوێیەکانی Sci-Hub لە ساڵی ٢٠٢٤ و چەند زانیاریەک لەسەر سایتەکە
نوسین و ئامادەکردنی : د. زانا عزیز کاکەڕەش
ساینس
هەب Sci-Hub لینکی ماڵپەڕێکە کە زیاتر لە ٦٤.٥ ملیۆن وتار و توێژینەوە و بابەت
ئەکادیمی تێدایە کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ دابەزێنرێت بەبێ بەرامبەر. پێش ئامادەکردنی
سەرجەم بابەتەکان بۆ دابەزاندن ، Sci-Hub سەرجەم توێژینەوەکان لە کۆگاکەیدا هەڵدەگرێت
و دەپارێزێت، ئەم هەڵگرتنە ناوی Library Genesis (LibGen) یان Library
Genesis Proxy 2024 ە. SciHub مشتومڕی لەسەر
دروست بووە، لەلایەن بەشێک لە کۆمەڵگە زانستی و ئەکادیمییەکانەوە. لەلایەن
هەندێکیانەوە ستایش کراوە و لەلایەن چەند بڵاوکەرەوەیەکیشەوە ئیدانە کراوە.
لە ساڵی ٢٠١٥ دا بڵاوکەرەوەی ئەکادیمی Elsevier سکاڵای یاسایی لە شاری نیویۆرک لە دژی SciHub تۆمار کرد کە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی چاپکردن بوو، دواتر ئەم داوا یاساییە بووە هۆی لەدەستدانی دۆمەینی ئەصڵی scihub.org.