Image

فێرخوازانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەشداری یەکەمین ئۆڵۆمپیاتی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستانیان کرد

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٠/ ٧/ ٢٠٢٤) بەشی چالاکییە وەرزشییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە سەرپەرشتی هاوبەش هۆشیار،جەند فێرخوازێکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری  بەشداری لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ئۆڵۆمپیاتی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستانی کرد کە لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕیوەدەچێت، بڕیارە لەو ڕێکەوتەوە  یارییەکان دەستپێبکات و فێرخوازانمان لە یارییەکانی (تۆپی پێ، یاری سەر تاتان، فوتساڵ، شەترەنج، گۆڕەپان و مەیدان و یاری تێنس) بەشداری بکەن.


هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم وەرزشەوانان دەخوازین و هیوای سەرکەوتنیش بۆ بەشداربووانمان.