خەڵاتی وەرزی ئەستێرەکانی ئایتی
ڕۆژی
چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٤ ، بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ژێر چاودیری ڕاگرایەتی پەیمانگە بەرێز (پ. ی. د. ڕێبوار ملا نەبی) بە شانازییەوە هەڵسا بە ئەنجامدانی مەراسیمێکی تایبەت بە ناونیشانی "خەڵاتی وەرزی ئەستێرەکانی ئایتی" لە
هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب قەیوانی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان .
ئەم بۆنەیە تایبەت بوو
بە ناساندنی فێرخوازە یەکەمەکانی سێمستەری یەکەم و سێ یەمی ئەم ساڵی خوێندن . ئەم
مەڕاسیمە بە خۆشحاڵیەوە لەلایەن کۆمپانیای
کلیک عێڕاق ، Flexible IT Solutions، Nano
Technology، و کانۆلی
بۆ کاری شیرینی
سپۆنسەر کرا . ئەم بۆنەیە یەکەم چالاکیی مێژوویی بوو بۆ بەشەکەمان، چونکە یەکەم بۆنە
بوو کە خەڵاتەکان لەلایەن سپۆنسەرە بەڕێزەکانمانەوە دابینکرا بوون کە خۆی
دەبینیەوە لە چەندین خەڵاتی گرانبەها .
یەکێک لە گرینگترین بڕگەکانی چالاکییەکە وتاری سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (د. زانا عزیز ) و خاوەنی کۆمپانیای کلیک عێڕاق بەڕێز (ئامانج علی) و نوێنەری کۆمپانیای FIS بەڕێز (وریا هیوا) و خاوەنی نانۆ تەکنەلۆجی مامۆستا (ئارام علی) و خاوەنی کانۆلی خاتوو (کانی) بوو پێشکەشکران ، کە تێڕوانینێکی بەنرخیان لەبارەی نوێترین ڕەوتەکان و ئاراستەکانی داهاتوو لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا بەیەکەوە باسکرد. لە وتارەکەیاندا جەختیان لەسەر هەماهەنگی کەرتی خوێندن و هاوکاری کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان کردەوە بۆ هاندانی زیاتری فێرخوازان و کارکردن لەسەر داهێنان و پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگ و دەرفەتەکانی سەردەمی خێرای تەکنەلۆجیای زانیاری.
بڕگەی کۆتایی مەراسیمەکە
دابەشکردنی "خەڵاتی وەرزی ئەستێرەکانی ئایتی" بوو بەسەر فێرخوازە یەکەمەکانی سێمستەری یەکەم و سێیەم.
ڕیزبەندی فێرخوازانی
سێمستەری یەکەم
ناوی یەکەم تا چوارەم :
[ ناریوان مجید کیف اللە ] پلەی یەکەم
[ گۆنا علی عبدللە ] پلەی دووەم
[ غازي فيصل غازي ] پلەی سێ یەم
[ باکۆ ئاسۆس کمال ] پلەی چوارەم
ڕیزبەندی فێرخوازانی
سێمستەری چوارەم
ناوی یەکەم تا چوارەم :
[ سەرهەند وريا خضر ] پلەی یەکەم
[ سايە كارزان مصطفى ] پلەی دووەم
[ ريكان سليم نورى ] پلەی سێ یەم
[ شاد بشير عزيز ] پلەی چوارەم
چالاکییەکە بە سوپاس و پێزانینی قووڵمان بۆ سپۆنسەرەکانمان، مامۆستایان، و خوێندکاران کۆتای پێهات لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە مەراسیمی "خەڵاتی وەرزی ئەستێرەکانی ئایتی". پشتگیرییەکانی ڕاگرایەتی پەیمانگە و کۆمپانیای کلیک عێڕاق ، Flexible IT Solutions ، Nano Technology، کانۆلی ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو لە هێنانەدی ئەم بۆنەیە و پەروەردەکردنی ڕۆحی پێشبڕکێ لەناو بەشەکەماندا.
لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵاتکراوەکان و بەشداربووان دەکەین. دەستکەوتەکانتان ئیلهام بەخشن بۆ هەموومان و بە هیوای سەرکەوتن بۆ فێرخوازانی داهاتوو. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونی ئەم نەریتە نایابییە و ئاهەنگگێڕان بۆ چەندین سەرکەوتنی دیکە لە ساڵانی داهاتوودا.