Image

چوار چێوەیەکی گشتگیر و یاسایی بۆ بەکار هێنانی زیرەکی دەستکرد لە توێژینەوەی زانستیدا

چوار چێوەیەکی گشتگیر و یاسایی بۆ بەکار هێنانی زیرەکی دەستکرد لە توێژینەوەی زانستیدا

پانێڵی چوار چێوەیەکی گشتگیر و یاسایی بۆ بەکار هێنانی زیرکی دەستکرد لە توێژینەوەی زانستیدا
 پانێڵێکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی نیودەوڵەتی قەیوان و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کە لە ڕۆژی پێنجشەممە (٦/٦/٢٠٢٤) لە پەیمانگەکی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەچوو، باس لە پێشکەوتنی خێرای زیرەکی دەستکرد (AI) و بەکارهێنانی کردلە توێژینەوەی زانستیدا. لەم پانێڵەدا چوارچێوەیەکی گشتگیر بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی AI لە زانکۆکاندا خرانەڕوو، جەخت لەسەر بەکارهێنانی لە توێژینەوەی زانستیدا کرایەوە.
بابەتە سەرەکیەکانی گفتوگۆ بریتیبوون لە گرنگی یەکخستنی ڕەوشتی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، ڕۆڵی هاوکاری و پێداچوونەوەی هاوتا، و جێبەجێکردنی پراکتیکی زیرەکی دەستکرد لە توێژینەوەدا. ئەم باسانە تێڕوانینێکی بەنرخ بوون سەبارەت بەوەی کە چۆن دەتوانرێت زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و کاریگەرانە لە لێکۆڵینەوە زانستییەکاندا بەکاربهێنرێت بۆ پێشخستنی هەردوو ستانداردی داهێنان و ڕەوشت لە توێژینەوە ئەکادیمییەکان.
پانێلیستەکان:
د. زانا عزیز کاکەڕەش (دکتۆرا لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر) بەڕێوەبەری پانێڵ
د. ڕێبوار مەلا نبی (پسپۆڕ لە بواری زیرەکی دەستکرد) پانێڵست
د. سەرکار حسن ئەحمەد (دکتۆرا لە دکتۆرا بەرەوپێشبردنی ئاسایشی IoT) پانێڵست
د. دیاری عبدالخالق حسن (دکتۆرا لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر) پانێڵست
دوای کۆتایی هاتنی پانێڵەکە لە لایەن د. ڕێباز ملا نبی یاردەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان سوپاس و پێزانین بەخشرایە پانێڵستەکان.