هەوڵ و کۆششی مامۆستایەکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەرز نرخێندرا
مامۆستایەک بەبەخشین و تەرخانکردنی کات وتوانای خۆی لێبڕاوانە و بەردەوام پاڵپشت و ڕێنیشاندەری و سەرجەم فێرخوازە سەرکەوتوو و کۆڵنەدەرەکانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بووە و بە پڕۆژە ناوازەکان و لێهاتووی فێرخوازان توانیویانە چەند پڕۆژەیەکی زۆر باش و سەرکەوتوو دروست بکەن و سوود بگەیەنن بە لایەنێکی تایبەتی ژیان لەڕێگەی بەرهەم و داهێنانەکانیانەوە بیخەنە بەردیدەی مرۆڤایەتی و بەو زانیاری و بابەتانەی خوێندویانە و گەڕان و وەرگرتنی زانیاری توانیویانە کاری تەکنەلۆجی زۆر باش بەئەنجام بگەیەنن و لە چەندان بەرنامەی تەلەفزیۆنی و فیستیڤاڵ و چالاکی بەشداری بکەن و ببنە جێگەی ڕێزو سوپاسی سەردانی کەران و بینەرانیان بۆیە وەک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ مامۆستا یادگار سیروان ئەخوازین لە بەشەکەمان وخەڵاتی رێزو سوپاسی سەرۆکی بەش پێشکەش ئەکرێت لە پێناو ئەو ڕەنج و ماندووبونەی.
هەر بمێنن و لەش ساغ بن