هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکانی فیستیڤاڵی بەهارەی زانکۆیی گۆیژە
ساڵانە زانکۆ و پەیمانگەکان بە بەشداری فێرخوازان و دەرچووانیان فیستیڤاڵی جۆراو جۆر ڕێک ئەخرێت ، بۆ ناساندن و نیشاندان و ڕەخساندنی توانا ولێهاتووی و هەگبەی پڕ زانیاری و کار و هەوڵی فێرخوازانی ئەو ناوەندە فێرکاری و ئەکادیمیانە کە پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونی زۆر هەیە بۆئەوەی کاری باش پێشکەش بە سەردانیکەرانی فیستیڤاڵەکان بکرێت ، لەدواتر پێویستە بۆ هەڵسەنگاندن و دەستنیشان کردنی پڕۆژە نایابەکان لیژنەیەکی بە ئەزموون و چالاک ئەو کارەی پێ ئەبەخشرێت ئەم ساڵ و بۆ هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی باشترین پرۆژەو داهێنانە تەکنەلۆجیەکانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لەیەکەمین فیستیڤاڵی بەهارەی زانکۆیی گۆیژە ، زۆر بەڕێز دکتۆر زانا عزیز کاکە ڕەش سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەک لیژنەی هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی پرۆژەکان لەگەڵ چەند ئەندامێکی بەئەزموون هەڵبژێردراوە و لە نزیکەوە سەردانی پرۆژەکانی کردووە و هیوای کاری باشتر و داهێنانی زیاتری بۆ سەرجەم فێرخوازان خواستووە .
بەهیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ فێرخوازان و سەرجەم زانستخوازن