Image

سیمیناری زانستی چۆن وشەی سەرەکی بۆ توێژینەوە هەڵبژێرین؟

لەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەردەوامە، بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە لە ڕێگەی بەشی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (30/4/2024)  کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب سیمینارێکی بۆ د. زانا عزیز کاکەڕەش سازکرد بە ناونیشانی "چۆن وشەی سەرەکی بۆ توێژینەوە هەڵبژێرین؟ سازکرد. تێیدا هەموو ئەو ڕێگە نوێیانەی خستەڕوو کە بۆ نووسینی وشە کلیلییەکان گرنگن.