پێشانگای ساڵانەی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەڕێوەچوو
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری – پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە چاودێری راگرایەتی ، نمایشی داهێنانە تەکنەلۆجیە نوێ و پەرەپێدراوەکانی فێرخوازە بەهرەمەندەکانی بە ناونیشانی "پەردەلادان لەسەر داهێنانەکانی ئایتی" پێشکەش کرد. ئەم پێشانگایە داهێنان و شارەزایی خوێندکارەکانمان لە بواری پەرەپێدانی ڕۆبۆتەکان و هاردوێرەکان نیشان دەدات کە تیایدا چۆن خەیاڵ و داهێنانانەکان لە بواری ئایتیدا ئاوێتەی یەک بوون . لەگەڵمان بن بۆ نیشاندانی داهاتووی تەکنەلۆژیا لەم پێشانگایەدا