پێشانگای پڕۆژەکانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری – پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە ژێر چاودێری راگرایەتی ، نمایشی داهێنانە تەکنەلۆجیا نوێ و پەرەپێدراوەکانی فێرخوازە بەهرەمەندەکان بە ناونیشانی "پەردەلادان لەسەر داهێنانەکانی ئایتی" پێشکەش دەکات. ئەم پێشانگایە داهێنان و شارەزایی فێرخوازەکانمان لە بواری پەرەپێدانی ڕۆبۆتەکان و هاردوێرەکان نیشان دەدات ، کە تیایدا چۆن خەیاڵ و داهێنانانەکان لە بواری ئایتیدا ئاوێتەی یەک بوون . لەگەڵمان بن بۆ نیشاندانی داهاتووی تەکنەلۆژیا لەم پێشانگایە سەرنجڕاکێشەدا.
شوێن : بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری - پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
کات : ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی 23/4/2024 - کاتژمێر 10:00 ی سەر لە بەیانی
هاتن بۆ هەمووانە