Image

وانە پەیوەست کراوەکان بە پرۆگرامی خوێندن بۆ بەشی شیکاری نەخۆشییەکان

لەپێناو پەرەپێدانی زانیاری گشتی و پتەوکردنی کەسێتی فێرخوازان و ئاشنابوونی فێرخوازان بە نوێترین داواکارییەکانی بازاڕی کار، سیمینارەکان بەردەوامیان هەیە، لە چوارچێوەی وانە پەیوەست کراوەکان بە پرۆگرامی خوێندن (Co-curricular activity) لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، سیمینارێکی بۆ م. ژینیا کاوە مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی و م. ڕاڤین حمەخالد مامۆستا لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بە ناونیشانی (چۆنیەتی نوسینی سی ڤی پرۆفیشناڵ و خۆئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار) ڕێکخست.