Image

ڕاگرایەتی پەیمانگا بڕوانامەی بەشداریکردن دەبەخشێتە مامۆستایانی بەشدار لە خولی توێژینەوەی زانستی

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانای زانستی مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆرایەتی کۆرسێکی ئەکادیمی لە ژێر سەرپەرشتی دکتۆر هۆزان لەتیف، مامۆستای بەشی ئەندازیاری ڕازاندنەوەی ناوخۆ ئەنجامدا، کۆرسێکی بە ناونیشانی "کۆرسی نووسینی توێژینەوەی زانستی" بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فەخر شێخ تەیب کردەوە کە تیایدا چەندین مامۆستای شارەزا لەسەر ئاستی زانکۆ و کۆلێژەکانی کوردستان.


دوای کۆرسەکە، لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانە و زانستیدا، دکتۆر ڕێبوار مەلا نەبی، سەرۆکی پەیمانگای KTI پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستا بەشداربووەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن. لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی سەرپەرشتیاری کۆرسەکەی کرد و داوای کرد کە باشتر وایە هەموومان بەردەوام بین لە بەشداریکردن لەم کۆرسانەدا. لە هەمان کۆبوونەوەدا، خاتوو ژینیا کاوە، مامۆستایەک لە بەشی دەرمانسازی، ئەزموونی خۆی لە نووسینی توێژینەوە بۆ ئامادەبووان باس کرد.