فۆرمی وەرگرتن
بە مەبەستی کار ئاسانی بۆ فێرخوازانی شاری سلێمانی و سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ وەرگرتنی فۆرمی پەیمانگە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) پێویست ناکات سەردانی پەیمانگە بکەن، دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ئۆنلاین لای خۆتان داببەزێنن.
بۆ پڕکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-
١. پێویستە فۆرمەکە بەشێوەی دوو دیو لەسەر یەک پەڕە لەسەر کاغەزی (A4) پرنت بکرێت
٢. پێویستە بە قەڵەم جافی شین پڕ بکرێتەوە
٣. زانیارییە کەسییەکانی خۆتان پڕبکەنەوە و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی لێبدەن
٤. سەردانی ئامادەییەکانتان بکەن، تاوەکو نمرەکانتان بۆ پڕبکەنەوە و مۆرو واژووی بکەن
٥. سەردانی پەروەردەی شار، یان شارۆچکەکانتان بکەن، تاوەکو مۆرو واژوی پشتڕاستکردنەوەی لێبدەن
٦. دواتر بیگەڕێنەوە بۆ پەیمانگە و لە کاتی ڕادەستکردنی فۆڕمەکە لە پەیمانگە، بڕی (4000) چوار هەزار دیناری لەگەڵدا ڕادەستبکەن
تێبینی:
- ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە لەدەرەوەی شاری سلێمانین، چونکە ئەم فۆڕمە جیاوازە لەگەڵ فۆڕمی ناو شاری سلێمانی، بۆیە دەرچووانی ناو شاری سلێمانی، پێویستە لە ناو پەیمانگە فۆڕم وەربگرن.


