ڕاگرایەتی پەیمانگە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە چەند مامۆستایەک
پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە لە ڕۆژی٢٠٢٥/٧/١٥لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، بە بۆنەی کۆتایهاتنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە وتەیەکیدا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران باسی دەستکەوتە زانستییە بەدەستهاتووەکانی پەیمانگەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە لە پلانی ساڵی داهاتوودا پشتیوان بە خوای گەورە چەندین هەنگاوی گەورەتری زانستی دەنێین و بڕیارمانداوە بەربەستەکان تێکبشکێنین، ئەڵبەتە ئەویش بە هەوڵ و ماندوبوونی ئێوەی دڵسۆز، لە کۆتایی وتەکانیشدا هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ سەرجەم ستافی پەیمانگە خواست.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایان، ڕاگری پەیمانگە قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو مامۆستایانەی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمیان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بەدەستهێناوە. هەروەها دواتریش م. هاوار حسێن یابە بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و دڵنیایی جۆری سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی بەخشییە ئەو مامۆستایانەی کە لە ڕیزبەندی دە یەکەمدا ناویان هاتووە لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری ، کە بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێزبەندی کراون.
هەڵسەنگاندنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی-هەگبەی مامۆستا، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان:
م. ژوان نامیق احمد پلەی چوارەم
م. ریام علاء جونی پلەی شەشەم
م. نەورۆز فاضل احمد پلەی حەوتەم