ئامانجی بەش
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاریەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا دامەزراوە و بەفەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
ئامانجی سەرەکیمان هەوڵ دانە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی بەهێز کە بەشێوەیەکی سەردەمیانە وبە خێرایی وەڵامی کێشەکانی سەدەی بیست و یەک بداتەوە وە پێشەنگ بێت لە فێرکردن و توێژینەوەی زانستی و کاری هاوبەش (ئينتورنشيپ) لەگەڵ هاوبەشەکاندا بۆ باشترکردنی داهاتووی تەکنەلۆجیای زانیاری، کە دەرچووان فێردەکرێن لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە لە ئاستی پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە کەرتی گشتی و تایبەتدا.
دەرچووانی ئەم بەشە شارەزا و لێهاتوو دەبن لە :
o بەکارهێنان و پراکتیزە کردنی سەرجەم لایەنەکانی پرۆگرامین، نێتۆرکین، وێب سایت، سیستەمەکانی داتا بەیس و زیرەکی دەست کرد .
o بەکارهێنانی تازەترین ئامراز و بەرنامە و زانیاری نوێ لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا، توانای سەربەخۆ کارکردن و چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکان.
o هاندان و پێگەیاندنی کادیری ئەکادیمی و زانستی بە لێهاتووی پراکتیکی و کارکردن بە شێوەی سەربەخۆ و بە گرووپ.
o ئامادەکردن و ڕاهێنانی فێرخوازان بۆ
ئەوەی بتوانن بڕوانامە نێودەوڵەتیەکان بەدەست بهێنن لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای
زانیاریدا .