دەربارەی بەشەکە

مێژووی بەش


بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێگەیەکی بەرچاوی لە بواری ئەکادیمی دامەزراوەکەدا هەیە. کە لەگەڵ دامەزراندنی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستاندا لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خێراکردنی پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەکانی هەرێم. 

دامەزراندنی بەشەکە هاوکات بوو لەگەڵ پەرەسەندنی خواست لەسەر کەسانی پسپۆڕ و لێهاتوو لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا. بە مەبەستی بەخشینی دیبلۆمی تەکنیکی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و دانانی پرۆگرامێکی گشتگیر بۆ دابینکردنی  کارامەیی و زانیاری پێویست بۆ فێرخوازان بە شێوازێك کە بتوانن خۆیان بگونجێنن لە بەرامبەر گەشەی خێرای تەکنەلۆجیای زانیاریدا. 

دیپلۆمی تەکنیکی لە  بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری ماوەیەکی ئەکادیمی و زانستی بۆ دیاری کراوە، کە لە نێوان دوو (2) ساڵ بۆ چوار (4) ساڵە، کە لە (4) ساڵ زیاتر نەبێت. ماوەی خوێندنەکە بەندە بە وەرگرتنی بڕوانامە لە لایەن فێرخوازەوە، کە دڵنیایی دەدات لە ئەزموونێکی ئەکادیمی تایبەتمەند کە هاوتایە لەگەڵ توانا تاکەکەسییەکان و پاشخانێکی پەروەردەیی شایستە. 

بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی تەکنیکی لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، فێرخواز دەبێت کۆی گشتی 120 کرێدیت کۆبکاتەوە، کە کەمترین تێکڕای نمرەی کۆکراوە دەبێت  (CGPA) 2.0 بەدەست بهێنێت. سەرەڕای ئەوەش، تەواوکردنی ڕاهێنانی پیشەیی بە سەرکەوتووی کە ئەم ڕاهێنانە بۆ سەرجەم فێرخوازان ناچارییە و دەبێت ئەنجامبدەن، ئەمەش ئەزموونێکی شایستە بۆ فێرخوازان دابین دەکات کە پێویستیانە بۆ گەشتە پیشەییەکەیان لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا. 

پێوەرەکانی وەرگرتن لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بە شێوازێك داڕێژراون کە هۆکاربن بۆ ڕاکێشانی کاندیدی بەسۆز و شایستە. فێرخوازی ئارەزوومەند دەبێت مەرجە تایبەتەکانی وەرگرتنی تێدابێت، لەوانە کەمترین کۆنمرەی خوێندن بە پشتبەستن بە بڕوانامەی ئامادەیی لە کوردستان یان بڕوانامەی قوتابخانە پیشەییەکان. ئەم مەرجانە جێگیر نین و لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستانەوە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت. 

بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەردەوامە لە گەشەکردن و هاوکات لەگەڵ گۆڕانی بەردەوامی تەکنەلۆجیا و پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا نوێ دەبێتەوە. لە ڕێگەی پابەندبوونێکی تەواو لە ڕووی ئەکادیمییەوە، و ڕاهێنانی پراکتیکی، و گونجاندن لەگەڵ ستانداردە پەروەردەییە گۆڕاوەکاندا، کە بە بەشێکی تایبەتمەند دەمێنێتەوە بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی داهاتووی پیشەگەر و شارەزا لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا.