حەوتەمین خولی دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێووەچوو
مەراسیمی حەوتەمین خولی دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکی کوردستان بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە، پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و پسپۆڕان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان، لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٨/١١/٢٠٢٢) لە کاتژمێر (٠٢:٠٠) لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا (900) فێرخواز لە بەشەکانی پەیمانگە بوونە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی.
پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی لە وتارێکیدا بۆ دەرچووان پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی لە خۆیان و کەس و کاریان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواستن، هەروەها بەڕێز د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی لە دەرچووان و کەس و کاریان دڵخۆشی خۆی و پشتیوانی بۆ ئەو هەزاران گەنجە دەربڕی کە ئەمڕۆ بە بڕوا و بڕوانامەکانیان دەتوانن خزمەتی ئەم نیشتیمانە بکەن وتیشی ئومێدی زۆرمان بە توانا و وزەکانی ئێوەیە و دەبێت لە داهاتوودا جێی ئێمە بگرنەوە.
دواتر مەراسیمەکە بە کۆمەڵێک چالاکی فێرخوازان و خستنەڕووی تواناکانیان بەردەوامبوو، پاشان خەڵاتی پەیمانگە و خەڵاتی تایبەتی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمەکاندا دابەشکرا،
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا ڕاگرایەتی KTI سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەزگای میدیایی کوردسات بۆ سپۆنسەری و پەخشی ڕاستەوخۆی مەراسیمەکە دوپاتکردەوە هیوای سەرکەوتن و بەروپێشچوونی زیاتر بۆ خواستن.