چوار چێوەیەکی گشتگیر و یاسایی بۆ بەکار هێنانی زیرەکی دەستکرد لە توێژینەوەی زانستیدا
پانێڵی " چوار چێوەیەکی گشتگیر و یاسایی بۆ بەکار هێنانی زیرکی دەستکرد لە توێژینەوەی زانستیدا " پانێڵێکی هاوبەشە لە نێوان زانکۆی قەیوانی نیودەوڵەتی و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کە لە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠٢٤/٦/٦) لەپەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەدەچێت
لە پانێڵەکەدا باس لە پێشکەوتنی خێرای زیرەکی دەستکرد (AI) و بەکارهێنانی لە نوسینی توێژینەوەی زانستیدا دەکرێت. لەم پانێڵەدا
چوارچێوەیەکی گشتگیر بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی AI لە زانکۆکاندا دەخرێتەڕوو ، هەروەها جەخت لەسەر بەکارهێنانی لە توێژینەوەی
زانستیدا دەکرێتەوە.
بابەتە سەرەکیەکانی گفتوگۆکە بریتی دەبن لە گرنگی یەکخستن و شێوازی
بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، ڕۆڵی هاوکاری و پێداچوونەوەی هاوتا (Peer-Review)، و
جێبەجێکردنی پراکتیکی زیرەکی دەستکرد لە توێژینەوەدا. ئەم باسانە تێڕوانینێکی
بەنرخ دەدەن سەبارەت بەوەی کە چۆن دەتوانرێت زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەکی
بەرپرسیارانە و کاریگەرانە لە لێکۆڵینەوە زانستییەکاندا بەکاربهێنرێت بۆ پێشخستنی
هەردوو ستانداردی شەفافیەت و یاسایی لە توێژینەوە زانستیەکاندا.
بەڕێوبەری پانێڵ : د. زانا
عزیز کاکەڕەش ( دکتۆرا لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر )
پانێڵیست : د. ڕێبوار
ملا نبی ( پسپۆڕ لە بواری زیرەکی دەستکرد )
پانێڵیست : د. سەرکار
حسن ئەحمەد ( دکتۆرا لە بەرەوپێشبردنی ئاسایشی IoT)
پانێڵیست : د. دیاری
عبدالخالق حسن ( دکتۆرا لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر )
شوێن: هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب قەیوانی ، پەیمانگەی تەکنیکی
کوردستان، بەرزاییەکانی سلێمانی