پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خەڵاتی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک دەباتەوە
لە میانەی بەڕێوەچوونی نۆیەمین پێشبڕکێی نیشتمانی داهێنان (NICE) لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک - هەولێر , پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە کۆمەڵێک پڕۆژەی زانستی و تەکنەلۆژی بەشداریکرد و توانی پلەی (سێ یەم) ی فیستیڤاڵەکە بەدەست بهێنێت.
لەڕێکەوتی 2024/5/12 فێرخوازانی هەریەکە لە بەشەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئەندازیاری دیکۆر و زانستی کۆمپیوتەر بەشدارییان لە نۆیەمین پێشبڕکێی نیشتمانی داهێنان (NICE) لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک - هەولێر کرد ، بە ئامانجی نیشاندانی تواناو بەهرەی فێرخوازانی زانکۆو پەیمانگە حکومی و نا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق . خۆش بەختانە فێرخوازێکی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بە ناوی (شەن جلال محموود) توانی لە نێو (12) زانکۆ و پەیمانگەی بەشدار خەڵاتی سێیەمی فێستیڤاڵەکە بباتەوە لەگەڵ بەدەستهێنانی بڕوانامەی سەرکەوتن و مەدالیای رێزلێنان لەلایەن فێرخوازانی تەکنەلۆجیای زانیاری و زانستی کۆمپیوتەرەوە.
بە ناوی سەرۆکایەتی بەشەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فێرخوازانی پەیمانگەکەمان دەکەین