چۆن کۆنفرانسی ساختە بناسینەوە؟
سڵاو لە ئارەزومەندانی توێژینەوە و خوێندکارانی خوێندنی باڵا !
تا ئێستا بیرت لەو کۆنفرانسانە کردووە کە ساختەن و باوەڕپێکراو نین ، لە هەمانکاتدا ئێمەش توێژینەوەیان بۆدەنێرین و بەشدار دەبین تیایاندا ؟ لەگەڵمان بن لە گەشتێکی زۆر ئاساندا بۆ ئەوەی فێربین چۆن گەوهەرە ئەکادیمییە ڕاستەقینەکان لە کۆنفرانسە ساختە و فەیکەکان جیادەکەینەوە.
لەم بابەتەدا، دەمەوێت چەند جیاکەرەوەیەکی زۆر سادەتان لەگەڵدا شەیر بکەم ، بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات بۆ دەۆزینەوە و ناسینەوەی کۆنفرانسە ساختەکان لە جیهانی ئەکادیمی. جا تۆی توێژەر لەم بوارەدا شارەزایت یان تازەیت و تازە دەستت پێکردووە، هیچ کێشەت نەبێت دەتوانیت بەسانی و بە پشتبەستن بەم خاڵانە بیانناسیتەوە و سوودی لێ ببینی لە ژیانی ئەکادیمیدا ، ئەگەر ئامادەی خۆت بخزێنیتە ناو جیهانی کۆنفرانسە یاسایی و باوەڕپێکراوەکانەوە؟ چونکە دەستنیشانکردنی کۆنفرانسە ساختەکان بۆ توێژەران و ئەکادیمییەکان زۆر گرنگە.