خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە تیمی بەرنامەی زانین زۆنی دەزگای میدیایی کوردسات
لە مەراسیمێکدا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە ئامادەبوونی دێرین لطیف بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات و پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە د. زاناعزیز کاکەڕەش سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و مامۆستا نەورۆز فاضل و مامۆستا ڕاڤین عوسمان ئەندامانی تیمی بەرنامەی زانین زۆن، هەر لە مەراسیمەکەدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا ئیمزا کرا و جەختیان لە کاری پێکەوەیی و بەردەوامی بەرنامەی زانین زۆن بەشێوازێکی نوی کردەوە. زانین زۆن بەرنامەیەکی تایبەتی دەزگای میدیایی کوردساتە بە هاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا پێشکەشکرا.