سایتەیشن چییە و تەکنیکەکانی زیادکردنی چین؟
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوت ٢٠٢٤/٥/٢٨ بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆری لەهۆڵی کۆنفرانسی پەیمانگە بڕایت سیمینارێکی دەربارەی: "تەکنیکەکانی زیادکردنی سایتەیشن بۆ توێژینەوەی بڵاوکراوەکان" بۆ بەڕێز (د. زانا عزیز کاکەرەش) مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و توێژەر سازکرد.
لە سیمنارەکەدا بەڕێز دکتۆر زانا بەوردی باسی لەچۆنییەتی زیادکردنی سایتەیشن بۆ توێژینەوە زانستییەکان کرد، هەروەها کۆمەڵێک تەکنیکی خستەڕوو، کە یارمەتیدەری توێژەرانن لە زیادکردنی سایتەیشن بۆ توێژینەوەکانیان، وەک بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤارە بەناوبانگەکاندا و گرنگی کلیلە ووشە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە و سودوەرگرتن لە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیی و ئەکادیمییەکان، لەهەمانکاتدا کارکردن لەگەڵ توێژەرە دیارەکان و ئامادەیی توێژەر لە کۆنفرانسەکاندا، هەروەها بابەتەکانی توێژینەوەی پێداچوونەوە وەک گرنگترین خاڵەکانی زیادکردنی سایتەیشن بۆ توێژینەوەی توێژەران خستەڕوو.