Image

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی (Breaking Boundaries to Achieve Sustainable Development)

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٩ لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (breaking boundaries to achieve sustainable development) لە لایەن Breaking Boundaries Platform لە KTI ئەنجامدرا. ئەم جۆرە کۆنفرانسانە یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی کە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان ئەنجام دەدرێت، کە تیایدا چەندین کەسایەتی کاریگەر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات  لە بواری گەشەسەندنی خود و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا بۆ گەیشتن بە گەشەی بەردەوام  ڕۆڵیان هەیە، سیمینار پێشکەش بە ئامادەبووان دەکەن.

بۆ ئەمساڵێش پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەکو یەکەم ناوەند میوانداری و بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکەی گرتە ئەستۆ. لیژنەی ئامادەکاری لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک کەسانی لاو و کاریگەر لەو بوارەدا بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگە و سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری د. زانا عزیز کاکە ڕەش  ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردنی ئەم کۆنفرانسەدا هەبوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا کۆمەڵێک سیمینار و وتار لە لایەن ئەم بەڕێزانەی خوارەوە پێشکەشکران:

Michael Jones ، Brwa Abdulla ، Kani Nawroz ،  Aro Dana ، Tara Aziz  ، Brenda Hershey  ، Diyar Talal

لینکی هەواڵ