ڕاگرایەتی پەیمانگە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو مامۆستا و بەشانەی کە زۆرترین خوێنەر سەردانی وێب سایتەکانی کردوون
بە چاودێری ڕاگرایەتی و سەنتەری پەرەپێدانی کاری پەیمانگە، ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/١٢ وەک نەریتێکی هەمیشەیی کە هەر شەش مانگ جارێک بەڕێوە دەچێت لە لایەن بەڕێزان (پ.ی.د رێبوار ملا نبی – ڕاگری پەیمانگە) و (م.ی ڕامیار عبدالرحمن تیمور – بەڕێوەبەری سەرنتەری پەرەپێدانی کار) خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرجەم ئەو مامۆستا و بەشانەی کە توانیوایانە لە شەش مانگی ڕابردوودا زۆرترین ژمارەی سەردانیکەری وێبساتی کەسیی و بەشیان هەبووبێت.
جێ ئاماژەیە ئەوە بڵێین کە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان یەکەمین پەیمانگە بووە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کە توانیویەتی بچێتە ناو ڕانکینگی وێبومەتریکس و مانەوە و بەرەوپێشچوون لەو ڕانکینگەدا کار و چالاکی تایبەتی پێویستە، بۆیە پەیمانگە و ڕاگرایەتی و سەنتەری پەرەپێدانی کار هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان کە سەرجەم ستاف هان بدەن و دەسخۆشییان لێ بکەن
ماڵپەڕی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری - پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەشەکانی پەیمانگە
د. زانا عزیز کاکەڕەش -پلەی یەکەم لەسەر ئاستی مامۆستایان و ستافی پەیمانگە
م.ی یادگار سیروان - پلەی شەشەم لەسەر ئاستی مامۆستایان و ستافی پەیمانگە
ی.تاقیگە ڕاڤین حمە خالد - پلەی هەشتەم لەسەر ئاستی مامۆستایان و ستافی پەیمانگە
م.ی سورکێو محمد - پلەی دەیەم لەسەر ئاستی مامۆستایان و ستافی پەیمانگە