Image

سیمیناری هۆکارەکانی وەرنەگیرانی توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە زانستییەکان

بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری KTI سیمینارێکی زانستی بۆ بەڕێز پ.ی.د. هۆزان خالید حمە ڕەشید
مامۆستا لە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ناونیشانی "هۆکارەکانی وەرنەگیرانی توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە زانستییەکان" لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب ڕێکخست، دوای تەواوبوونی سیمینارەکە د. زانا عزیز کاکەڕەش سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی د. هۆزانی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.