Image

بانگهێشتنامە

دووەمین سیمپۆزیۆمی تەندروستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بە چاودێری ڕاگرایەتی، بەشی سڕکردن دووەمین سیمپۆزیۆمی تەندروستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان نە ناونیشانی "پارێزەرانی چاودێری: ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی ئینفێکشن لە ژینگەی نەخۆشخانەکاندا بە جەختکردنەوە لەسەر چاودێری چڕ و ژووری نەشتەرگەری" سازدەکات، کە تێیدا بە دوو پانێڵ و ناونیشانی جیا بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:

پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی" تێگەشتنی هەوکردن لە سێکتەرە تەندروستییەکاندا"

د. محمد عمر محمد (پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر و پەنکریاس) مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی  پانێڵست

د. هێمن عبداللە عمر (پسپۆڕ لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی و ئیمیونۆلۆجی)  پانێڵست

د. توانا محمد امین (پسپۆڕ لە سڕکردن و چاودێری چڕ)  -پانێڵست

م. هەڵگورد ناظم محمد (پسپۆڕ لە بایۆلۆجی پزیشکی) بەڕێوبەری پانێڵ

 

پانێڵی دووەم بە ناونیشانی "پەیڕەوە جیهانییەکانی کۆنترۆڵکردنی هەوکردن" بە بەشداری:

د. شاهۆ عبدالرحمان عزالدین (پسپۆڕ لە تەندروستی کۆمەڵ) پانێڵست

د. ڤارین تۆفیق عباس (پسپۆڕ لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی و ئینفێکشن کۆنترۆڵ) پانێڵست

م. بڕوا زاهد محمد (پسپۆڕ لە شیکاری نەخۆشییەکان) بەڕێوبەری پانێڵ

شوێن:  هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب - پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان - بەرزاییەکانی سلێمانی

ڕۆژ: پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠٢٤ کاتژمێر: ١٠:٠٠

هاتن بۆ هەمووانە