چۆنیەتی و زانیاری تەواو دەربارەی پێداویستی یەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی سەرسندوقی دەنگدان
سڵاو فێرخوازان
بۆ سوود وەرگرتن لە چۆنیەتی و زانیاری لە پێداویستی یەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی سەرسندوق لێرەوە لینکی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرسندوق پڕبکەرەوە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خوولی شەشەم، کە لە ٢٠٢٤/٦/١٠ ئەنجام دەدرێت .
پێداویستیەکانی فۆرمی سەرسندوق، ئەمانەن:
- کۆپی کارتی نیشتیمانی،
- کۆپی کارتی زانیاری،
- کۆپی فۆرمی خۆراك،
- کۆپی کارتی دەنگدان،
- ئەگەر فەرمانبەر بوو، ئەوا کۆپی ناسنامەی فەرمانگە
- ئەگەر خوێندکاری زانکۆو پەیمانگابوو، ئەوا کۆپی باجەکەی،
- ئەگەر دەرچووی زانکۆ و پەیمانگابوو، ئەوا پشتگیری لە بەشی تۆمارگای زانکۆ یان پەیمانگاکەی بهێنێت .
- تێبینی ١/
مەرج نییە ئەو پشتگیرییە ئاراستەی کۆمیسیۆن کرابێت، کە پێشتر دەبوایە ئاراستەی کۆمیسیۆن بکرایە
-تێبینی ٢/
موالید 2005 تا 1969 دەتوانێت فۆڕم پڕکاتەوە .
شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمەکە،
سەرەتا داوای (ژمارەی دەنگدان-رقم ناخب) دەکات کە هەموو کارتێك 8 ژمارەیە لەسەرەوە، دواتر کە پڕت کردەوە لەخوارەوە بچۆ بەشی (ناردن - ارسال)ی بکە، دوای ئەوەش لەبەشی سەرەوەی لای چەپ (حفظ)ی بکە، ئەو پەڕەیەی کە حفظ ئەبێت ئەبێ لەدوکانێکی استنساخ ڕایبکێشیت و بیبەی بۆ کۆمیسیۆنەکەی خۆتان .
-تێبینی ٣/
تا بەرواری 20-4-2024 فۆرم وەردەگیرێت، ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە دەتوانیت سەردانی ناوەندەکانی دەنگدان بکەیت.