دەرچووانی بەشە پزیشكییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پهیوهندییهكان و بهدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا لینکی دامەزراندن بۆ بەشە پزیشكییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت.
بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پهیوهندییهكان و بهدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدای رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لینکی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دانیشتووانی پارێزگاكانی رێكنهخراو له ههرێمی کوردستان کارا دەکرێت و دەرچووانی بەشە تهندروستی و پزیشکییەکان دەتوانن لە رێگەی ئەلکترۆنییەوە ناوەکانیان پێشکەش بکەن و دابمەزرێن.
بەختیار حاجی گوتی، لیستی ناوهكانیان لە وهزارهتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەدەست گەیشتووە و رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیان کردووە کە ژمارەیان 2529 کەسە و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانن و پارێزگاكانی رێكنهخراو له ههرێم و لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دادەمهزرێن.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لیستی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان کە نزیکەی دوو هەزار و 500 کەس دەبن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ناردووە.