بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆنفرانسی(breaking boundaries to achieve sustainable development)
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩/١٢/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی و لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (breaking boundaries to achieve sustainable development) لە لایەن Breaking Boundaries Platform لەگەڵ KTI ئەنجامدرا. ئەم جۆرە کۆنفرانسانە یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی کە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان ئەنجام دەدرێت، کە تیایدا چەندین کەسایەتی کاریگەر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە بواری گەشەسەندنی خود و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا بۆ گەیشتن بە گەشەی بەردەوام ڕۆڵیان هەیە، سیمینار پێشکەش بە ئامادەبووان دەکەن.
بۆ ئەمساڵێش پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەکو یەکەم ناوەند میوانداری و بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکەی گرتە ئەستۆ. لیژنەی ئامادەکاری لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک کەسانی لاو و کاریگەر لەو بوارەدا بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگە، ئەم کۆنفرانسەیان بەڕێوەبرد.
لە کۆنفڕانسەکەدا کۆمەڵێک سیمینار و وتار لە لایەن ئەم بەڕێزانەی خوارەوە پێشکەشکران:
Michael Jones
Brwa Abdulla
Kani Nawroz
Aro Dana
Tara Aziz
Brenda Hershey
Diyar Talal