Image

دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیارێکی دەرکرد کە فرۆشتنی بەشێک لە پرۆسێسەرەکانی ئینتل قەدەغە دەکات

پاتێنت هۆکارەکەیە!

دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیارێکی دەرکرد کە فرۆشتنی بەشێک لە پرۆسێسەرەکانی ئینتل قەدەغە دەکات بەهۆی پاتێنتێک بۆ تەکنەلۆژیای ڕێکخستنی ڤۆڵتیە، کە سەر بە کۆمپانیای R2 Semiconductor ئەمریکییە. پێشتر کۆمپانیای R2 لە ئەمریکا کەیسێکی هاوشێوەی دۆڕاندبوو، ئێستاش هەوڵدەدات لە بەریتانیا سکاڵا لەسەر کۆمپانیای Intel تۆمار بکات.

ئەم قەدەغەکردنە کاریگەری لەسەر پرۆسێسەرەکان هەیە لە نەوەی دەیەمەوە تا دوانزەهەم، بەڵام کێشەکە لەو ئامێرانەدایە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی ترەوە دروستکراون، یەکەمیان کۆمپانیاکانی HP و Dellن کە تا ئێستاش ئەم پرۆسێسەرانە لە ئامێرەکانیاندا بەکاردەهێنن.

کۆمپانیای ئینتێل کۆمێنتێکی لەسەر ئەم بڕیارە بە "نائومێدکەر" زانی، هەروەها کۆمپانیاکە پێویستی بە دابینکردنی داتای فرۆشتنی ئەم پرۆسێسەرانە بۆ کۆمپانیای R2 دەبێت لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ەوە، بۆ ئەوەی کۆمپانیای R2 بتوانێت قەبارەی زیانەکانی پێیان بپێوێت بۆ تەواوکردنی کەیسەکە.