پێشبرکێ تایبەت بە AI (هەلێکی ناوەزە بۆ فێرخوازانی بەشتی ئایتی)
ئۆڵۆمپیادی زیرەکیی دەستکرد یەکەمین پێشبڕکێی نیشتمانیی زیرەکیی دەستکرد لە کوردستان رێکدەخات. هەر کەسێک تەمەنی لە سەرووی ١٨ ساڵەوە بێت و لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە یان کەرکووک بێت، دەتوانێت فۆڕم پێشکەش بکات.
نزیکەی ١٠٠ کەس لە قۆناغی سەرەتادا هەڵدەبژێردرێن و دابەش دەکرێنە سەر چەند تیمێک کە لانیکەم لە ٣ کەس پێکدێن، پاشان شەش هەفتە دەخایەنێت بۆ دروستکردنی چارەسەری ڕاستەقینەی زیرەکیی دەستکرد بۆ کێشەیەکی واقیعیی — هاوشانی کەمپەکانی ڕاهێنان (بووتکەمپ) و ڕێبەران (مێنتۆر) لە ماوەی بەرنامەکەدا.
سێ تیمی براوەی یەکەم هەر یەکەیان بڕی ١٠,٠٠٠ دە هەزار دۆلاری ئەمریکی وەردەگرن، و گەشتێک دەکەن بۆ کۆریای باشوور، و هەلی کارێک بەدەست دەهێنن. ڕووداوەکان و وێنەی تەواوی پێشبڕکێکە دەگیرێت.
تۆ بە تەنیا فۆڕم پێشکەش دەکەیت، پاشان تیمەکان پێکدەهێنرێن. دەرگای خۆتۆمارکردن تەنیا بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ کراوەیە.


