بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری چەند خەڵاتی گرنگ بەدەست دەهێنێت
(٥ی شوباتی ٢٠٢٦)
لە مەراسیمێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە، مامۆستایان و فەرمانبەران، مەراسیمی ساڵانەی ڕێزلێنان لە ستافی زانستی و ئەکادیمی پەیمانگە بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش کرا بە مامۆستایانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کە لە ساڵی ڕابردوودا جێپەنجەی دیاریان هەبووە لە ڕیزبەندی زۆرترین سەردانیکەری وێبسایت.
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT Department) توانی پلەی سێیەم لە ڕیزبەندی بەشەکاندا بەدەست بهێنێت، کە بەڕێوەبردنی وێبسایتی بەشەکە لەلایەن مامۆستا یادگار سیروان عبدالرحمن دەکرێت.
هەروەها لە ڕیزبەندی وێبسایتی تایبەتی خۆیدا پلەی دەیەم بەدەست هێنا، و مامۆستا چینەر طە محمد توانی پلەی نۆیەم لە هەمان ڕیزبەندیدا بەدەست بهێنێت.


