ئیڤێنتی داهێنەرانی ئایندەی کوردستان
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی جیهان – سلێمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا ڕێگە بە خوێندکاران و دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگەکان دەدەن تا بیرۆکە و پڕۆژە داهێنەرەکانیان پیشکەش بکەن، بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان بگاتە قۆناغی جێبەجێکردن و بە کردەیی پڕۆژەکانیان بناسێنرێت بە خاوەنکاران، کۆمپانیاکان و کەرتی گشتی و تایبەت.
ئەم چالاکییە دەبێتە پەردەیەکی پەیوەندی نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
چاوەڕێتانین لە ئیڤێنتی (داهێنەرانی ئایندەی کوردستان) بۆ بینینی توانای گەنجەکانمان لە نزیکەوە، کە بەڕێوەدەچێت لە شاری سلێمانی
سلێمانی - هۆتێل ڕۆتانا
ڕۆژی 2026/1/7
کاتژمێر
10:00 AM


