Image

ۆرکشۆپی "گەنج و داهێنان: لە بیرۆکەوە بۆ براندێکی سەرکەوتوو"

گەنج و داهێنان

KTI

به‌شی كارسازی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە هاوبەشی ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق، هەڵدەستن بە سازکردنی ۆرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی:

ۆرکشۆپی "گەنج و داهێنان: لە بیرۆکەوە بۆ براندێکی سەرکەوتوو"
ئەم ۆرکشۆپە دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە دوو بنەمای سەرەکیی جیهانی بزنسی مۆدێرن. لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە وەربگرن:

کارسازیی بەردەوام (Sustainable Entrepreneurship)

چۆن دەتوانیت ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم کارەکەت بگۆڕیت بۆ هەلی زێڕین؟
نهێنییەکانی بنیاتنانی بزنسێکی بەردەوام و قازانج بەخش چین کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بڕوات؟

ئه‌و ۆركشۆپه‌ له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رى به‌توانایی كارسازی “رامی سه‌عد” ده‌وترێته‌وه‌ كه‌ئه‌زموونى 20 ساڵى هه‌یه‌ له‌ پێشخستن وفراونكردنى پرۆژه‌ كارسازیه‌كان

  • ئەم ۆرکشۆپە بۆ کێیە؟

گەنجانی خاوەن بیرۆکە و پڕۆژە.
خاوەنکارە نوێیەکان (Startups).
خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان کە ئارەزووی بواری کارسازی دەکەن.
هەر کەسێک کە دەیەوێت کارەکەی خۆی پەرە پێبدات و بیکاتە براند.

زانیاریی ۆرکشۆپ:

ڕۆژ و ڕێکەوت: [١٣-٨-٢٠٢٥ ڕۆژى چوارشه‌مه‌]
کاتژمێر: [10 ی به‌یانى]
شوێن: [هۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی]
بەشداریکردن: بێ بەرامبەرە، بەڵام پێویستی بە تۆمارکردنی پێشوەختە هەیە

بۆ تۆمارکردنی ناوتان و مسۆگەرکردنی شوێنی خۆتان، سەردانی ئەم لینکە بکەن:
‏[ لینکی فۆڕم ]

فرسەت لەدەست مەدە و هەنگاوێکی کرداری بەرەو داهاتوویەکی گەشتر لە بواری کارسازیدا بنێ!