Image

وۆرکشۆپێک لەبارەی بنەماکانی کارسازی

ئۆرەنج کۆرنەرس وۆرکشۆپێک لەبارەی بنەماکانی کارسازی ڕێکدەخات و گەنجانی شاری سلێمانی دەتوانن سودمەندبن لێی!

ئەم وۆرکشۆپە ئاشنات دەکات بە خاڵە سەرەکییەکانی دروستکردن و چالاککردنی کاری خۆت، چۆنێتی دانانی بیرۆکەی بازرگانی، لێکۆڵینەوە لە بازاڕ و بەکاربەران، تێگەیشتن لە بیرکردنەوەی کارسازانە و هەل و دەرفەتەکان، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە.

ئەم وۆرکشۆپە لە ڕۆژی ٢٧\٧\٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت

کاتی وۆرکشۆپ: ٩:٣٠ بەیانی

شوێن: ماڵی داهێنانی سولی - کارگەی کلتوور

لەم وۆرکشۆپەدا کە بە زمانی کوردی پێشکەشدەکرێت، بەشداربوان زانیاری لەبارەی شارەزاییە پێویست و زانیارییە سەرەتاییەکانی بواری کارسازی وەردەگرن!

 لینکی  ناوتۆمار کردن 

وۆرکشۆپەکە بە هاوبەشی لەگەڵ @sulinnovhouse ئەنجام دەدرێت وە لەلایەن ڕاهێنەری تایبەتمەند و شارەزا لە بواری کارسازی ڕێکدەخرێت  کە ئەزموونی چەند ساڵەیان لەگەڵ کارسازە جیاوازەکاندا هەبووە.

پەلە بکە و بەشداربە، ژمارەی کورسییەکان سنوردارن!