Image

سی ڤی دروستکەر لەڕێگەی زیرەکی دەستکرد

سڵاو هاوڕێیان! 
خۆتان ئەزانن ئەم زیرەکی دەستکردە کاری زۆر ئاسان کردووین لە ژیانی ڕۆژانە و کارو خۆشی و ناخۆشی…هتد 
منیش وتم با کار ئاسانی زیاتر بکەم بۆ ئەوانەی بە دوای کاردا دەگەڕێن! بەڵام خۆ ناکرێ بۆ هەر کارێک چەند سەعاتێک خەریک بی سیڤیەکەت چاک بکەی تا بیگونجێنی بۆ کارەکە 
ئەپێکم دروست کردووە بۆ دروستکردنی سیڤی بە شێوازێکی زۆر ئاسان و خێرا لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد 
 work.krd
پێم خۆشە سەیرێکی بکەن و تاقی بکەنەوە! بۆ ئەم مانگە هەموو ئەکاونتەکان دەکەمە پرۆ  (بەخێرایی بەکاری بهێنن پێش ئەوەی پەشیمان ببمەوە! )
 سوودەکانی ئەپەکە:
 دروستکردنی سیڤی لە ماوەی خولەکێکدا - لە بری چەند سەعاتێک!
 زیاتر لە ٧ قاڵبی جوان - هەمووی ATS friendly (ئەوانەی HR ەکان پێیان خۆشە!)
 زیرەکی دەستکرد وەک ڕاوێژکارت - پێت دەڵێت چۆن باشتری بکەی
 کار دەکات لە موبایل و کۆمپیوتەر - لە هەر شوێنێکەوە!
 یەک کلیک = یەک سیڤی تەواو - ماجیک نییە، تەکنەلۆجییە!

 بۆچی ئەم تووڵە؟
چونکە لە ٢٠٢٥دا HR ەکان ئەوەندە CV دەبینن کە وەک رۆبۆت بووون! ئەگەر سیڤیەکەت لە ناو ١٠٠٠ سیڤیدا نەدرەوشێتەوە،… چاوەڕوانی موعجیزە مەکە! 

 پەیوەندی و پێشنیار
هەر پرسیار یان پێشنیارێکتان هەبوو دەتوانن لە ڕێگەی کۆنتاکتی ئەپەکەوە بۆم بنێرن! هاوکاری یەکتریش بکەین! 


P.S: ئەگەر بەم تووڵە کارت دۆزیەوە، ئەوە دەعوەتی چایەکم 

سوپاس بۆ کاک ئالان 

#AI #ResumeBuilder #JobSearch #Kurdish
#TechLife #work_krd #StartupLife #CV