لەزانکۆوە بۆ بازاڕی کار
ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق بەهاوبەشی کلیک عێراق
بەسەرکەوتوویی وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژەی لە ژێر ناونیشانی (لەزانکۆوە بۆ بازاڕی کار) بۆ گەنجانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی سازکرد و کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەشداربوون و توانیان بڕوانامەی بەشداری کردن وەربگرن
لە وۆرکشۆپەکەدا بەشداربووان ئاشناکران بە چۆنیەتی نووسینی باشترین (CV) و تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار و بەکارهێنانی پلاتفۆرمە دیجیتاڵەکان بۆ دۆزینەوەی هەلی کارکردن وەک جۆب ستۆدیۆ و لینکدئین.