یادی 37 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا
بە ئامادەبوونی بەڕێزان شێخ فاخر شیخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردە و فێرکردن، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی و ژمارەیەک لە مامۆستایان، لە بەردەم ناوەندی فێرکاری شیخ فاخر شێخ طیب بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە چەند دەقیقەیەک بە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان.
بەڕێوەبەری قەیوان گروپ لە وتەیەکیدا "دواکارین لە خوای گەورە هیچ ڕوداوێکی تری لەو شێوەیە بەسەر گەلەکەماندا نەیەتەوە". بۆیە جارێکی تر سەری ڕێزو نەوازش بۆ سەرجەم قوربانیانی ئەم کارەساتە مێژوویە دادەنەوێنین.
کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە ئەنجامدرا، کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە پێنج ههزار ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و زیاتر لە ده ههزار کەسیش برینداربوون.