پێشانگای فێرخوازانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەڕێوەدەچێت
تەکنەلۆژیای زانیاری
KTI
بە چاودێری راگرایەتی و سەرۆک بەش، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، نمایشی داهێنانە تەکنەلۆجیە نوێ و پەرەپێدراوەکانی فێرخوازانی بە ناونیشانی " تەکنەلۆجیای زیرەک، بیری گەشاوە: پێشانگای فێرخوازانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری" بە سەرپەرشتی م. ژووان نامق پێشکەش دەکات. ئەم پێشانگایە داهێنان و شارەزایی فێرخوازان لە بواری پەرەپێدانی ڕۆبۆتەکان و هاردوێرەکان نیشان دەدات کە تیایدا چۆن خەیاڵ و داهێنانانەکان لە بواری ئایتیدا ئاوێتەی یەک بوون . لەگەڵمان بن بۆ نیشاندانی داهاتووی تەکنەلۆژیا لەم پێشانگایەدا.
بە سوپاسەوە کۆمەڵێک خەڵات ودیاری لە لایەن Plusone Store بۆ فێرخوازان و مامۆستایان دابینکراوە.
شوێن: ڕاڕەوی بەردەم بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری
ڕۆژ: چوارشەممە
ڕێکەوتی٢٠٢٥/٢/٢٦
کاتژمێر: ١٠:٠٠