Image

ساڵی نوێی (٢٠٢٥)تان پیرۆزبێت

پەیامی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری بە بۆنەی ساڵی نوێوە

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی (٢٠٢٥)ەوە، بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری ، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازان بە تایبەتی دەکەین، هیوادارین دەستپێکی ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی بێت و خۆشبەختی باڵ بکێشێت بەسەر کوردستاندا و، ببێتە ساڵی هیواو ئومێد بۆ هەمووان وڵاتمان هەمیشە ئاوەدان و ڕازاوەبێت. هەر لەم ساڵە نوێیەدا پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم فێرخوازانی قۆناغی یەکەم دەکەین، بە بۆنەی ساڵی نوێ و هەم بە بۆنەی وەرگرتنیان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. دوبارە ساڵی نوێێ (٢٠٢٥) لە هەمووان پیرۆزبێت.