لەنێو بەشە زانستییەکانی پەیمانگەدا بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری پلەی چەندەیەکی بەدەستهێنا
تەکنەلۆژیای زانیاری
KTI
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/١١ لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، ئەنجامی کۆتایی وێبسایتی بەشەکان و وێبسایتی کەسی مامۆستایان لە٦/١- ٢٠٢٤/١٢/١ ڕاگەیەنرا، تێیدا ئاماری سەردانیکەرانی وێب سایتەکان لە لایەن م. ڕامیار عبدالرحمن بەڕیوەبەری CDC خرانەڕوو، لەسەر ئاستی بەشە زانستییەکان بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
دواتر پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە بە ناوی ئەنجومەنی پەیمانگەوە پیرۆزبایی لە ستافی بەشەکان و مامۆستایان کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بە پلانی وەرزی نوێی خوێندن کرد و ئەو ڕێککارە نوێیانەی ڕوونکردەوە، کە پێویستە مامۆستا لە وەرزی داهاتوودا جێبەجێیان بکات، بۆ ئەوەی ئاستی زانستی هەم مامۆستا هەم پەیمانگە زیاتر بەرەوپێش بچێت.