دامەزراندن بۆ دەرچووانی 30 بەشی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەنرا
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕێگەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینەوە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی راپەڕین)
بهشداربووی بهڕێز به پركردنهوهی زانیارییهكانی ئهم فۆرمه بهڕاستی و دروستی هەلی دامهزاراندنت بهشێوهی گرێبهست له بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە بهدهست بهێنه، ئاگاداری ئهوهش به تۆماركردنی زانیارییهكانت به ههڵه یان به كهم وكورتی هەلی دامهزراندنت له دهست دهچێت و فۆرمهكهت پوچهڵ دهكرێتهوه.
تێبینی
١. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپهرین بێت (قەزاى ڕانیە، قەزاى پشدەر، وە سەرجەم ناحیەکانیان)
٣. سەرجەم زانیاریەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
٤. پاش وردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.
٥. تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەل دەکرێتەوە.
٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە ئەصڵ عێڕاقی بێت.
٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.
٨. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
٩. خوازیار دامەزراو نەببێت و موچەی خانەنشینی و هیچ
دامودەزگایەکى نەبێت
10. خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.
11. پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:
- پزیشکی ڤێتەرنەری…بەکالۆریۆس (٥)ساڵی : ١٤ کەس
- تەکنیکی / کارەبا…دبلۆم : ١ کەس
- جیۆگرافی…ماستەر : ١ کەس
- زانستی جیۆلۆجی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- رووپێو…دبلۆم : ٥ کەس
- ژمێریاری…بەکالۆریۆس : ١٠ کەس
- ژمێریاری…دبلۆم : ٤ کەس
- کارگێڕی…دبلۆم : ٢ کەس
- کارگێڕی…بەکالۆریۆس : ٦ کەس
- کشتوکاڵ/باخداری…بەکالۆریۆس : ٤ کەس
- کشتوکاڵ/ بەروبوومی کێڵگەیی : ٢ کەس
- کشتوکاڵ/ پاراستنی رووەک : ٢ کەس
- کشتوکاڵ / پیشەسازی خۆراک : ١ کەس
- کشتوکاڵ/ خاک و ئاو : ١ کەس
- کشتوکاڵ/ دارستان : ٢ کەس
- کشتوکاڵ/ سامانی ئاژەڵ : ١ کەس
- کۆمپیوتەر…دبلۆم : ٦ کەس
- یاریدەدەری پزیشکی ڤێتەرنەری…دبلۆم: ٧ کەس
- یاسا… بەکالۆریۆس : ٨ کەس
- ئامادەیی پیشەیی…ئامادەیی : ١ کەس
- ئامار…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- ئامار…دبلۆم : ٢ کەس
- ئەندازیاری IT…بەکالۆریۆس : ٢ کەس
- ئەندازیاری/ تەلارسازی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- ئەندازیاری/ رووپێوان…بەکالۆریۆس: ٣ کەس
- ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…ماستەر : ٢ کەس
- ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…بەکالۆریۆس : ٢ کەس
- ئەندازیاری/ شارستانی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- ئەندازیاری/ کارەبا…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- ئەندازیاری/ میکانیک…بەکالۆریۆس: ٢ کەس
-
١٢. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە
- نمرەی دەرچوون
- ئەزموون
- ساڵی دەرچوون
- زانینی زمانی تر
- لێهاتوویی لە پسپۆریەکەت
- کەس و کاری شەهید ( پلە یەک )
- شوێنی نیشتەجێ
- کاری خۆبەخشی لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوە
- شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر تایبەت بە پسپۆریەکەت
- باری خێزانی ( خێزاندار یان سەڵت )
لینکی ناو تۆمار کردن تا یەک شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٧ کاتژمێر ٢٢:٠٠ کراوە دەبێت.