دەستەی ئاماری هەرێم
بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان
KTI
لەژێر چاودێری بەڕێز د. دارا ڕەشید محمود وەزیری پلادانان و سەرۆکی لیژنەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان ، دەستەی ئاماری هەرێم ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت بە ناونیشانی: https://census-job-krd.com
بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ وەک بژمێڕ (عداد). ماڵپەری ئاماژە پێکراو لە ڕۆژانی (٦-٧-٨) ئەم مانگە کارا دەکرێت بەمەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی, بەپێ سنوری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی (گەڕەک یان گوند).
لە ماڵپەرەکەدا ڕێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن خراوەتە ڕوو, بۆ هەموو دەرچوویەکی (زانکۆ و پەیمانگاکان) بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشکەشدەکەن.
ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانە کە لە ڕۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەسپێدەکات.
پێشکەشکاران, دەبێت لە سنوری نیشتەجێبوونی خۆیی و تەنها یەکجار فۆڕم پێشکەشدەکات, وە مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەرێتەوە وەک بژمێر, چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.
دواتر دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕیوەبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاو ئیدارەکان بەپێ ژمارەی پێویستی دیاریکراو , لەسەر ئاستی گەرەک و گوند و ناحیەو قەزا, ڕاگەیاندن دەکرێت بۆ ناوەکان لەهەمان ماڵپەرەوە.
لینکی ماڵپەڕ