دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٤ -٢٠٢٥)
سڵاو فێرخوازان
لە کاتێکدا خۆمان بۆ ساڵێکی نوێی تری داهێنان و فێربوون ئامادە دەکەین، بە خۆشحاڵییەوە پێتان ڕایدەگەیەنین کە ساڵی نوێی خوێندن لە پەیماگەی تەکنیکی کوردستان لە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بە فەرمی دەست پێدەکات..
ئەم دەستپێکە تەنها بریتی
نیە لە دەستپێکردنی وانەکان بەڵکو ئەوە سەرەتای دەرفەتێکی نوێیە بۆ فراوانکردنی
زانیارییەکانتان، تەحەدای خۆتان و هەنگاونان بەرەو داهاتووتان. مامۆستا و ستافی دڵسۆزمان
بە تامەزرۆییەوە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ڕێنماییکردن و فێرکردنتان لە گەشتێکی نوێی زانستی
و پەروەردەیی دەوڵەمەندا.
با ئەمساڵ بکەینە ساڵێکی پڕ لە گەشتی زانستی و دەستکەوت و ئەزموونی لەبیرنەکراو