ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان
فێرخوازان سلاوتان لێبێت
وەک ئاگادارن رۆژی ١ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٢٧ تاقیکردنەوەی کۆتایی سیمیستەری ٤ دەست پێدەکات و هەفتەی یەکەم بە وانە تیۆریەکان دەست پێ دەکات
تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ٨:٤٥ بۆ ١٠:٤٥ سەرلەبەیانی دەبێت
1. کاتژمێر ٨:٤٥ دەرگای هۆڵەکان دادەخرێت و لەو کاتە بە دواوە هیچ فێرخوازێک ناکرێتە ژورەوە و دەبێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بە ڕێگەپێدانی لیژنەی تاقیکردنەوەی بەش بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکات
2. بە هیچ شێوەیەک فێرخواز بە بێ باجی پەیمانگە ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات، پێویستە باجەکان هەلبواسن و هیچ فێرخوازێک باج لەسەر مێزی تاقیکردنەوە یاخود لە گیرفانی دانەنێت
3. لە ئەگەری دوبارە بونەوەی دوا کەوتن بە هەمان هۆکار، بۆ جاری دووەم فێرخواز بەڵێننامەی پێ دەنوسرێت ولە جاری سێیەم بێبەش دەبێت لە تاقیکردنەوە
4. فێرخواز ناتوانێت هؤڵی تاقیکردنەوە جێ بهێلێت بەر لە تێپەڕ بونی ٤٥ خولەک بەسەر تاقیکردنەوەکان، واتە فێرخواز تا کاتژمێر ٩:٣٠ ناتوانێت هۆڵی تاقیکردنەوە جێبهێڵێت
5. پێویستە فێرخواز سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی پێبێت ( قەلەم رەساس، لاستیک، جافی شین، قەڵەم دادان) و بە هیچ جۆرێک رێگە نادرێت لە فێرخوازێکی تری وەربگرێت
6. لەسەر بەرگی تیانووس ناوی فێرخواز نوسراوە، تەنها پێویستە فێرخواز لە شوێنی تایبەت بە واژۆ ، واژۆی خۆی بکات تەنها بە جافی شین، هەر رەنگە جافێکی دیکە بە قۆپی هەژمار دەکرێت و ئەو وانەیەی بە ٠ بۆ دادەنرێت
7. وەڵام دانەوەی پرسیار تەنها بە قەلەم رەساس دەبێت
8. ئەگەر وانەیەک پێویستی بە حاسیبە هەبوو، پێویستە فێرخواز حاسیبە لەگەڵ خۆی بهێنێ، بەپێچەوانەوە
بەرێوەبەری هۆل رێگە نادات حاسیبە لە نێوان فێرخوازەکان ئاڵوگۆری پێبکرێت
9. هەر فێرخوازێک هەوڵی قۆپی بدات یاخود بە قۆپیەوە بگیرێت ئەوا سەرجەم ساڵەکەی بە کەوتو بۆ هەژمار دەکرێت
10. فێرخواز پێویستە بەشداری هەردوو بەشی تیۆری و پراکتیکی هەمان وانە بکات، هەر فێرخوازێک تاقیکردنەوەی تیۆری ئەنجام بدات و دواتر بەشداری نەکات لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی، ئەوا ئەو وانەیە بە کەوتو حساب دەکرێت و لە دەوری دووەم دەبێت دوبارە بەشداری بکاتەوە، بۆیە ئاگادار بن لەوە
11. پێش تاقی کردنەوەکان مۆبایل و سەعاتی زیرەک بێدەنگ بکەن و لە بۆکسی تایبەتی دانانی مۆبایل کە لە هۆلەکان دابین کراوە دابنرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر فێرخوازێک لە گیرفانی بمێنێ بە غەش بۆی هەژمار دەکرێت
تکایە پابەند بن بە رێنماییەکان تا بێبەش نەبن لە تاقیکردنەوەکان
بەهیوای سەرکەوتن ونمرەی باش بۆ هەمووتان