وێنەی یادگاری کۆتا قۆناغی خوێندنی پەیمانگە
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
ئەم کاتەتان باش بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە و بە بۆنەی بەرەوپێشچوونتان لە قۆناغەکانی خوێندن و بەڕێکردنی دوو ساڵی خوێندن لە پەیمانگە، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و، شانازیتان پێوەدەکەین. سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ مامۆستایان و ستافی سەرجەم بەشەکان لە هەوڵ و ماندووبوونیان لەگەڵ ئێوەی خۆشەویست، کە هەریەکەتان بوونەتە پسپۆڕ لە بوارێکی جیاوازدا.
بەڕێزان لەم خشتەیەی خوارەوەدا ڕۆژی گرتنی (وێنەی دەرچوون)ی بەشەکان ئاماژەی پێکراوە بۆ ئاگاداری بەڕێزتان، وێنەگرتنەکەش لە ژینگە جوانەکەی ناو کەمپی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان بەڕێوەدەچێت..
بەڕێزان بۆ وێنەگرتنەکە تکاتان لێدەکەین ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن: -
خۆشەویستان ئەم ڕۆژانە ڕۆژی خۆشی ئێوەیەو ئێمەش لە پەیمانگە و لە بەشە جیاوازەکان لەگەڵتان بەشدار دەبین، تکایە مەهێڵن کەس خۆشییەکانتان تێکبدات.
پابەندبوون بەو کاتانەی بۆتان دیاریکراوە، بۆ ئەوەی مافی هاوڕ ێ و هاوپیشەکانتان لەبەشەکانی تر نەفەوتێت. دەتوانن لە ڕێی ئیمەیلەوە مامۆستاکانتان لە بەشەکان ئاگادار بکەنەوە و داوای وێنەگرتنیان لێبکەن کە پێش کاتی وێنەگرتنی بە کۆمەڵ پیکەوە وێنەی یادگاری بچرکێنن.
سەبارەت بە دانان و ڕازاندنەوەی مێز و لەمەسات، بەڕێزاتان ئازادن، بەڵام ئیمە وەکو پەیمانگە لەنێو پارکی هەواری شار مۆڵەتمان بۆ وەرگرتوون و ڕووبەرێکی فراوانتان بۆ دەستنیشان کراوە کە دەتوانن سوودی لێوەربگرن و دڵنیاشبن لەوەی کە شوێنەکە زۆر فراوانە و ژینگەیەکی سەوز و جوانە.
سەبارەت بە ئاهەنگی شەوانەش هۆڵی هۆتێل ڕامادا بۆ بەڕێزتان فەراهەم کراوە و هەر لە هەمان کاتی چوونە ژوورەوە پارەکە واسڵ دەکەن و هەماهەنگیمان کردووە بۆتان.
سەبارەت بە میوان، دەتوانن میوانی پلە یەکی خۆتان بانگهێشتبکەن.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەتان لێدەکەین و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین..
م. هاشم امین / بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان