ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان
سڵاو فێرخوازان
بەمەبەستی ئەنجامدانی فیدباک بۆ مامۆستایانی سێمستەری یەکەم ، دەتوانن سەیری ئەم فێرکاریە بکەن لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی فیدباکی مامۆستایان بۆ ئەوەی کارەکە بە دروستی ئەنجام بدەن و توشی هەڵە نەبن.
ئەنجامدانی فید باک و هەڵسەنگاندنی مامۆستایان لەگەڵ ئەوەی کە کارێکی ئیجباریە و دەبێت سەرجەم فێرخوازان ئەو هەڵسەنگاندنە بکەن ئەگەر نا نمرەی کۆتایی سێمستەر وەرناگرنەوە ، لە پاڵ ئەمەشدا کارێکی زانستی و ئەکادیمیە و هۆکارێکی باشە بۆ زیاتر باشترکردنی شێوازی وانە ووتنەوە و پرۆسەی خوێندن لە پەیمانگە.
سوپاس بۆ هاوکاریتان