ڕێنماییە گشتییەکان بۆ دەرچووان
ڕێنماییە گشتییەکان بۆ
دەرچووان
● پێویستە دەرچووان کاتژمێر (١:٠٠) ی پاش نیوەڕەۆ ئامادەبن، کاتژمێر (١:٣٠) مەراسیمی چوونە ژوورەوەی فەرمی فێرخوازان بۆ ناو هۆڵ دەستپێدەکات.
●
پۆشینی جل و بەرگی (ڕۆبی دەرچوون و کڵاو بە پێی ڕەنگی بەشەکەت) دەتوانیت بەشداری رێوڕەسم و ئاهەنگی دەرچوون بکەیت.
●
ڕێنماییەکانی پێشکەشکار و تیمی ئامادەکاری نۆیەمین ئاهەنگی دەرچووان بە ووردی جێ بەجی بکەن.
●
سەرجەم دەرچووان پێویستە بە پێی ڕیزبەندی دیاریکراو ڕیزببن، پاشان بە متمانەوە بەسەر ستەیجەکەدا ڕێبکەن و بڕوانامەکانتان وەربگرن.
●
وێنەی فەرمی دەرچووان دەگیرێت لە کاتی مەڕاسیمەکەدا، بۆیە داوا لە دەرچووان دەکەین دوور بکەونەوە لە گرتنی وێنەی کەسی لەسەر ستەیج.
●
فێرخوازی دەرچوو پێویستە بەرپرسیارێتی سەرجەم کەلوپەلە کەسییەکانی هەڵبگرێت.
●
بۆئەوەی ئاهەنگەکە لەکاتی خۆی و بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت، تکایە تا دەتوانن تەنها ئەندامی پلە یەکی خێزان بانگهێشت بکەن بۆ رێوڕەسمەکە.
●
تکایە تا کۆتایی مەڕاسیمەکە لە هۆڵەکەدا بمێنەرەوە و بەشداری لە سەرجەم چالاکییەکان و ئاهەنگ گێڕان لەگەڵ هاوڕێ و هاوپۆلەکانت بکە.
●
فێرخوازانی (Retake &
Exam only) ناتوانن بەشداری مەڕاسیمەکە بکەن.
●
(گۆڕینی گوڵینکەی کڵاوی فێرخواز) سەرەتا لە لای ڕاست دایبنێ پاش سوێند خواردن داوات لێدەکرێت بیگۆڕیت بۆ لای چەپ.
●
تکایە پاک و خاوێنی هۆڵ ڕابگرن.
لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم دەرچووانمان دەخوازین


