ئاهەنگی دەرچوون و وەرگرتنی رۆب
وەک ئاگادارن رێکەوەتی (٦/١٢/٢٠٢٥ ) ئاهەنگی دەرچوونتانە لە تەلاری هونەر
تکایە ئاگادار بن پێش وەرگرتنی رۆب پێویستە لەم فۆرمەی خوارەوەدا خۆتان تۆمار بکەن، چونکە لە دوای پرکردنەوەی فۆرمەکە کۆدێکی تایبەتان بەدەست دەگاتەوە لە رێگەی ئیمەێل و لە کاتی وەرگرتنی رۆب داوای ئەو کۆدەتان لێ دەکرێت لە بەشەکانتانەوە و بە بێ ئەو کۆدە ناتوانن رۆب وەربگرن ، تکایە کۆدەکە لە لای خۆتان هەڵبگرن و کاتی وەرگرتنی رۆب کۆدەکە ڕادەستی لیژنەی دابەش کردنی رۆب بکەن.
لە چەند رۆژی داهاتوودا کاتی وەرگرتنی رۆبی دەرچوونتان بۆ دەنێرین
تکایە ئاگادار بن پێشوەختە لە بەشەکانتانەوە پێتان وتراوە کە (CV) خۆتان ئامادە بکەن چونکە لە هەنگاوی کۆتای پرکردنەوەی فۆرمەکە داوای CV تان ڵی دەکات و دەبێت ئەپلۆدی بکەن پاشان کۆدەکە دەگاتەوە بە دەستان و تکایە ئاگادار بن نابێت قەبارەی فایلکەکە زۆر بێت چۆنکە رێگەتان نادات ئەپلۆدی بکەن.
تێبینی : گەراندنەوەی کۆدەکە هەندێک جار کاتی پێویستە بۆیە کە پێتان وترا و هەندێک جار کۆدەکە دەچێتە بەشی Spam تکایە بە وەردی چێکی ئیـەێلەکانتان بکەن.


