کۆرسێکی یەک ڕۆژە
ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق بەهاوبەشی کلیک عێراق
کۆرسێکی یەک ڕۆژە بۆ گەنجانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەکاتەوە، تایبەت بە ئامادەکارییەکانیان بۆ رۆشتن بەرەو بازاری کار و دەستخستنی هەلیکارکردن.
لە کۆرسەکەدا بەشداربوان بە شێوەیەکی ڕەوان و تەواو فێری ئەم توانستانە دەبن:
•نووسینی باشترین (CV)
•ئامادەکارییەکانی چاوپێکەوتنی کار
•بەکارهێنانی پلاتفۆرمە دیجیتاڵەکان بۆ دۆزینەوەی هەلی کارکردن وەک جۆب ستۆدیۆ و لینکدئین.
ئەم کۆرسە هەڵبژاردنێکی گونجاوە بۆ هەموو گەنجانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا کە دەتانەوێت قۆناغی دووەمی ژیانتان دەست پێبکەن و بەرەو بازاری کار بڕۆن و توانای خۆتان پەرەپێبدەن.
بەشداربە و ئامادەبە بۆ داهاتوویەکی گەش لە بازاڕی کار!
ڕێکەوت: ٢٠٢٥/٦/١٤ شەممە
کاتژمێر: ٢ـی پاشنیوەڕۆ بۆ ٦ـی ئێوارە
بۆ بەشداربوون ئەم فۆڕمە پڕبکەوە و چانسی بەشداریکردن بە دەست بهێنە