Image

ڕێنمایی تایبەت بە ئەنجام دانی مەشقی هاوینە‎

ڕێنمایی تایبەت بە ئەنجام دانی مەشقی هاوینە



سلاوتان لێ بێت فیرخوازانی ئازیز.... 

ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی سیمیستەری چوار دەکەین کە پرۆسەی مەشقی هاوینە لە لایەن سەنتەری پەڕەپێدانی کار (CDC) ی پەیمانگەوە سەرپەرشتی دەکرێت بۆیە تکایە ئاگاداری ئەم خالانەی خوارەوە بن :

 

١- فێرخواز پیویستە تا پێش رێکەوەتی ( ١/٥/٢٠٢٥ ) شوێنی دڵخوازی خۆی بۆ مەشقی هاوینە  دیاری کردبێت و نوسراوی بردبێت بۆ شوێنەکە و لاری نەبوونی گەڕاندبێتەوە بۆ سەنتەری پەڕەپێدانی کار ، فێرخواز خۆی سەرپشکە کە چ شوێنێک هەڵدەبژێرێت بۆ ئەنجام دانی مەشق چ کەرتی حکومی بێت یان تایبەت و لە رێکەوتی (٦/٣/٢٠٢٥ )دەتوانن بێن بۆ وەرگرتنی نوسراو لە سەنتەری پەرەپێدانی کار .

 

٢- پیویستە فێرخواز پێشەکی بە شێوازی زارەکی لارینەبوون لە شوێنی مەبەست وەر بگرێت پاشان سەردانی سەنتەری پەرەپێدانی کار بکات بۆ وەرگرتنی نوسراوی پشتگیری فەرمی بۆ شوێنەکە ، چونکە یەک جار نوسراوتان بۆ دەکرێت .

 

٣- پیویستە فێرخواز لە دوای بردنی نوسراوی پشتگیری نوسراوی لارینەبوونی فەرمی بە مۆر و واژوو بگێرێتەوە بۆ سەنتەری پەرەپێدانی کار بە بێ بوونی مۆر و واژۆ نوسراوەکەتان لێ وەرناگیرێت و دەبێت پرنت کراو بێت واتە دەبێت بە کۆمپیوتەر بینوسن و پرنتی بکەن.

 

٤- کاتی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بریتییە لە  (١/٦/٢٠٢٥ )  بۆ ( ١/٩/٢٠٢٥ ).

 

٥- ماوەی   مەشقی هاوینە   بە شێوەی ئامادەبوونی راستەوخۆ  دەبێت و پێویستە لەو ماوەیەدا بەلایەنی کەمەوە (١٠٠) کاتژمێر مەشق جێ بەجێ بکەیت واتە تۆ سەرپشکیت لەو ٣ مانگەدا تەنها ١٠٠ کاتژمێر مەشق بکەیت بەلام ئەگەر شوێنەکە کردیان بە مەرج کە دەبێت زیاتر مەشق بکەیت ئەوا دەبێت گوێڕایەلیان بێت.

 

٦- فێرخواز پیویستە لە پاش کۆتایی هێنان بە مەشقی هاوینە (پاکێجی ئامادە بوون  و نوسراوی دەستبەکاربوون، دەست لەکارترازان) بەیەکەوە ڕادەستی مامۆستای سەرپەرشتیار دەکات و پیویستە مامۆستای سەرپەرشتیار لە دوای وردبینی کردنی زانیارییەکان و واژۆ کردنی سەرجەم زانیاررییەکان ڕادەستی سەنتەری پەرەپێدانی کار بکاتەوە .

 

٧-  پێوسیتە  هەر فێرخوازێك  لە پاش کۆتایی هاتنی مەشق ڕاپۆرتێک ئامادە بکات و پیشکەشی بکات لە رێگەی ئەلکترۆنی کە لە داهاتوودا رێکارەکانێتان بۆ دەنێرین و دەبێت لە سەر ئەو تێمپلێتەبێت کە هاوپێج کراوە و  دەبێت هەر فێرخواز وە بەجیا ڕاپۆرت بنوسێت واتە نابێت بە گروپ ڕاپۆرتەکە بنوسن .

 

٨- ئاساییە ڕاپۆرتەکە بە زمانی کوردی یا خود بە ئینگلیزی بێت بەڵام دەبێت لە سەر ئەو تێمپلێتە بێت کە هاوپێچ کراوە و نابێت ڕاپۆرتەکە دەستنوس بێت واتە دەبێت بە کۆمپیوتەر بینوسن  .

 

٩- پیویستە لە نوسراوی دەست بەکار بوون ئاماژە بە رێکەوتی دەست بەکاربوون بدرێت و مۆر و واژۆی لەسەر بێت و پرنت کراو بێت، دەستنووس قبول نیە.

 

١٠- پێویستە لە نوسراوی دەست لە کارترازان ئاماژە بەوە بدرێت کە فێرخواز ١٠٠ کاتژمێر مەشقی بە سەرکەوتویی جێ بەجێ کردووە بە بێ بوونی ئەو ئاماژەیە نوسراوەکە قبول نیە،  هەروها دەبێت مۆر و واژۆی لەسەر بێت و پرنت کراو بێت ،دەستنووس قبول نیە.

 

١١لیستی ئامادە نەبوون دەبێت لە لایەن شوێنی ئەنجام دانی مەشق مۆر و واژوو کرابێت و بێجگە لە بەرواری ئامادە بوون دەبێت کاتژمێری مەشقەکەشی لە سەر نوسراىێت کە رۆژانە چەند کاتژمێر مەشقی جێبەجی کردووە بۆ ئەوەی کە دوایی حساباتی ژمارەی رۆژەکان و کاتەکەی کرا ١٠٠ کاتژمێرەکەی تەواو کردبێت.

 

١٢تکایە هیچ فێرخوازێک  لیستی غیابات بە بێ واژووی سەرپەرشتیاری مەشق و سەرجەم دۆکیومێنتەکانی تر نەگێرێتەوە بۆ سەنتەری پەرەپێدانی کار پێوسیتە ڕادەستی مامۆستای سەرپەرشتیاری بکەنەوە ئەوان زانیارییەکان دەهێننەوە بۆ سەنتەری پەرەپێدانی کار ،  لە حالەتی زۆر تایبەتدا وەک هاوکاریەک ئێمە زانیارییەکان وەردەگرینەوە بە رەزامەندی مامۆستای سەرپەرشتیار بەڵام دەبێت هۆکارێکی رۆر تایبەتی هەبێت.

 

١٣- فێرخواز لە پاش تەواو کردنی مەشق پێش تەسلیم کردنی زانیارییەکان بە مامۆستای سەرپەرشتیار دەبێت فێدباکی خۆی لە سەر شوێنەکە پێشکەش بکات لە رێگەی ئەلکترۆنی کە لە داهاتوودا رێکارەکانێتان بۆ دەنێرین

 

١٤پێویستە سەرجەم فێرخوازان تا  پێش بەرواری ١/٩/٢٠٢٥ مەشقیان تەواو کردبێت و دۆکیومێنت و زانیارییەکانیان ڕادەستی مامۆستای سەرپەرشتیار بکەنەوە ، ئەگەر فێرخواز تا ئەو ریکەوتە زانیارییەکانی تەسلیم نەکردەوە ئەوا بە کەوتوو دادەنرێت.

 

١٥ - هەندێک لە شوێنی مەشقەکان بە هۆکاری ئەوەی کە فێرخوازی زۆریان لە لایە لەوانەیە بە یەک نوسراو دەست بەکار بوون یاخود دەست لەکارترزانتان بۆ بکەن بۆیە ئاساییە ئەگەر مەشقەکەت تەواو کرد و ڕاستەوخۆ نوسراویان بۆ نەکردی تەنها سەرپەرشتیاری مەشقەکەت ئاگادار بکەرەوە کە مەشقەکەت تەواو کردووە بۆ ئەوەی لە کۆتایدا ئەو نوسراوەکە وەربگرێتەوە.

 

لە کوتاییدا وەک پوختەیەکی خالەکانی سەرەوە  هەر فێرخوازێک پیویستە ئەم نوسراوانە بگێرێتەوە بۆ سەنتەری پەرەپێدانی کاری پەیمانگە لە سەرەتا تا کۆتای مەشقەکە :

  • نوسراوی لارینەبوونی شوێنەکە بە واژۆ و مۆری فەرمی
  • نوسراوی دەستبەکاربوون بە واژۆ و مۆری فەرمی
  • نوسراوی دەست لەکارترازان کە نوسرابێت ١٠٠ کاتژمێر مەشقت جێ بەجێ کردووە بە واژۆ و مۆری فەرمی
  • راپۆرتی ئامادەبوون بە واژۆ و مۆری فەرمی
  • راپۆرتی زانستی  و فیدباک (لە داهاتوودا رێکارەکەتان بۆ دەنێرین )

 

 

لەکاتی بوونی هەر پرستارێکی تر دەتوانن سەردانی سەنتەری پەڕەپێدانی کاری پەیمانگە بکەن.

تێبینی : سەرجەم نوسراوەکان دەبێت مۆر و واژو لەسەر بێت و پرنت کراو بێت.

 

هاوپێچ:

تێمپلێتی ڕاپۆرت (کوردی و ئینگلیزی)

ئەگەر دەمەزراوەکە هێچ تێمپلێت یان نوسراوێکی خۆیان نەبوو ئەتوانن ئەمانەی هاوپیج بەکار بهێنن (شێوازی نوسینی نوسراوی  لاری نەبوون و دەست بەکار بوون و دەست لە کارترازان ) .



بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە

بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە

بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە

بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە

بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە

بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە

بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە